|
إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِيْنُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ
وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ
أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ
فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ
لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ
وَرَسُولُهُ .
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ
وَلآ تَمُوتُنَّ إِلآ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ] ( سورة آل عمران : 102 )
.
[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن
نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا
رِجَـالاً كَثـِيـرًا وَنِـسَاء وَاتَّقُـواْ اللّهَ الَّذِي
تَسَاءَلُـونَ بِــهِ وَالآرْحَـامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْـكُمْ
رَقِيبًا ] ( سورة النساء : 1 ) .
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلًا
سَدِيدًا يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ
وَمَن يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا ] (
سورة الأحزاب :70 ـ 71 ) .
أَمَّا بَعْدُ : فَإِنَّ أَصْدَقَ الحَدِيْثِ كِتَابُ اللهِ وَخَيْرَ
الهَدْيِ هَدْيُ مُحَمَّدٍ صلى الله عليه وسلم وَشَرَّ الأُمُوْرِ
مُحْدَثَاتُهَا وَكُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ
وَكُلَّ ضَلالَةٍ فِي النَّارِ (*)
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه رِێگاى رِۆشنایی و ئیمانی بۆ رِوون
كردوینه‌وه ، و له تاریكى و چه‌په‌ڵی گومرِایى ئاگاداری كردینه‌وه ،
هه‌روه‌ها سه‌ڵات و سه‌لام و رِه‌حمه‌ت له‌سه‌ر په‌یامبه‌رى
هه‌ڵبژێردراو صلى الله عليه وسلم به رِه‌حمه‌ت بۆ هه‌موو جیهان ،
شایه‌تی ئه‌ده‌م كه هیچ خوایه‌ك نییه كه به هه‌ق شایسته‌ى په‌رستن
بێت جگه له ( الله ) نه‌بێت ، وه موحه‌ممه‌د صلى الله عليه وسلم
یه‌پامبه‌ر و نێردار و رِه‌وانه‌كراوی خوایه ، و خۆشه‌ویستمان ، نوری
چاومانه ، به جوانی به ئه‌ركه‌كه‌ى هه‌ستا ، به بێ وچان ، به بێ
وه‌ستان ، به جوانی بانگه‌وازه‌كه‌ى گه‌یاند ، خه‌ڵكی له خه‌و
هه‌ستان ، خواى ـ عز وجل ـ رِه‌وانه‌ى كرد بۆ هه‌موو گه‌لان به
عه‌ره‌ب و به عه‌جه‌مه‌وه ، و به رِه‌ش و سپیه‌وه ، هه‌تا
ئه‌وه‌بوو نه‌زانی فێركرد ، چه‌وتی رِاسته‌وه كرده‌وه ، و پیسی پاك
كرده‌وه ، و لێڵی رِوونه‌وه كرده‌وه ، و تاریكی رِۆشنه‌وه كرده‌وه
، و غه‌م و خه‌فه‌ت و په‌ژاره و نارِه‌حه‌تی نه‌هامه‌تی و مه‌ینه‌تی
له سه‌ر مرۆڤایه‌تى لابرد ، به نه‌فس و ماڵ و سامان و دایك و
باوكه‌وه به فیدای بم ، هه‌روه‌ها سه‌ڵات و سه‌لام له‌سه‌ر
خانه‌واده و هاوه‌ڵانی و شوێنكه‌وتووانی تا رِۆژی دوایی .
دوای ئه‌وه :
براى موسڵمانم باش بزانه ، كه باشترین شتێك كاتى تێدا سه‌رف بكرێ و
تواناى تێدا به‌گرِ بخرێ ، بریتیه له دیراسه‌كردنى سیره‌ى گوڵاوى
په‌یامبه‌رى به‌رِێزمان صلى الله عليه وسلم و رِۆژگاره نه‌مر و
هه‌میشه زیندووه‌كانى ، به‌رِاستی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه وا له
لێكۆڵه‌ر ده‌كات كه هاوده‌م و هاوچه‌رخى ئه‌و سه‌رده‌مه بێت ، و
له‌گه‌ڵ ئه‌و رِِووداوانه بژێت كه موسڵمانان پێدا تێپه‌رِیوون ،
ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه وا ته‌سه‌وركا كه یه‌كێك بێت له‌و كه‌ڵه
پیاوانه‌ى كه قه‌ڵاى سه‌ربه‌رزى له‌سه‌ر شانی ئه‌وان به‌رپا بوو بێت .
هه‌ر له سیره‌دا مرۆڤى موسڵمان شاره‌زاى چه‌نده‌ها لایه‌نى ژیانى
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌بێت ، هه‌ر له هه‌ڵس و كه‌وتى ژیان
و گوزه‌رانى ، و شێوازی بانگه‌وازى چ له شه‌رِ و چ له ئاشتیدا .
هه‌روه‌ها شاره‌زاى خاڵه‌كانى لاوازى و به‌هێزى و هۆكاره‌كانى
سه‌ركه‌وتن و ژێركه‌وتن ، و چۆنێتى هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ رِووداوه‌كان
ـ هه‌ر چه‌ند گه‌وره‌ش بن ـ ده‌بێت .
هه‌روه‌ها به لێكۆڵینه‌وه له‌م ژیانه بۆن خۆشه ، موسڵمان برِواى
به‌خۆى تازه ده‌بێته‌وه و دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ى كه خواى گه‌وره
هه‌موو كاته و هه‌رده‌مه و هه‌میشه پشتگیر و سه‌ر خه‌رێتى ، به
مه‌رجێك به رِاستى و پوختی هه‌ستن به ئه‌ركى سه‌رشانیان له په‌رستن
و هه‌ڵس و كه‌وت كردن ، وملكه‌چ بن بۆ فه‌رمانه‌كانى خوا
وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم .
له رِاستیدا خواى په‌روه‌ردگار له زۆر شوێنی قورئاندا باسی ئه‌وه
ده‌كات كه پێغه‌مبه‌ران ـ علیهم السلام ـ و شوێنكه‌وتووه
رِاسته‌قینه‌كانیان سه‌رده‌خات و عاقیبه‌ت و سه‌ره‌نجامیش هه‌ر بۆ
ئیمانداران و پیاو چاكان و ته‌قواكارانه بۆ نمونه له‌وانه :
[
وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِي الزَّبُورِ مِنْ بَعْدِ الذِّكْرِ أَنَّ
الأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِي الصَّالِحُونَ إِنَّ فِي هَذَا لَبَلاغاً
لِقَوْمٍ عَابِدِينَ
] ( الأنبياء : 105 ـ 106 )
، واته : سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه نووسیومانه له زه‌بوردا ، له
دوای نووسینی له ( لوح المحفوظ ) دا ، كه به‌رِاستی سه‌ر زه‌وی
به‌نده چاك وپاكه‌كانم ، ده‌بنه خاوه‌نیی وبه‌میرات ده‌یبه‌ن .
به‌ڵام خوای به توانا و كاربه‌جێ كاتێك ئه‌فه‌رموێ ئێمه ئیمانداران
سه‌رده‌خه‌ین ـ له هه‌موو شوێنه‌كانی قورئاندا ـ ئه‌وه‌ى به مه‌رج
گرتووه كه ئه‌بێت دینه‌كه‌ى خوا سه‌ربخه‌ن و شوێنى په‌یامبه‌ره‌كه‌ى
بكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنیان پێ ببه‌خشێ ، هه‌روه‌ك خوای زانا و
كاربه‌جێ ده‌فه‌رموێ :
[
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَنصُرُوا اللَّهَ يَنصُرْكُمْ
وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ
] ( محمد : 7 )
، واته : ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌رِتان هێناوه ئه‌گه‌ر ئێوه
یارمه‌تی ئایینی خوا بده‌ن ـ وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم
سه‌ربخه‌ن ـ ، ئه‌وا خواش ئێوه سه‌رده‌خا و سه‌ركه‌وتووتان ده‌كا
به‌سه‌ر كافراندا .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت :
[
إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ
الدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ الْأَشْهَادُ
] ( غافر : 51 )
، واته : به‌رِاستى ئێمه پێغه‌مبه‌ران و ئه‌وانه‌ش كه باوه‌رِیان
هێناوه سه‌ركه‌وتوو ده‌كه‌ین ، له ژیانى دونیادا و ـ قیامه‌ت ـ له‌و
رِۆژه‌ى كه شایه‌ته‌كان هه‌ڵده‌سنه‌وه .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت
: [
وَلَيَنصُرَنَّ اللَّهُ مَن يَنصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ
] ( الحج : 40 )
، واته : بێ گومان خوا ئه‌و كه‌سانه سه‌ر ده‌خات كه پشتگیرى و
یارمه‌تی دینی خوا ده‌ده‌ن ، به رِاستى خودا زۆر به‌هێز و باڵا ده‌ست
و به توانایه .
جا بۆ ئه‌وه‌ى دیسانه‌وه ببینه‌وه به سه‌رداری دونیا و هه‌موو دونیا
له ژێر سایه و سێبه‌ری پرِ دادی ئیسلامدا بحه‌سێته‌وه ، پێویست
ده‌كات خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم سه‌ربخه‌ین
، كه ئه‌ویش بریتییه له سه‌رخستنی دینه‌كه‌ى خوای گه‌وره و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم ، وه گه‌رنا خوا پێویستی به
سه‌رخستنی كه‌س نییه ، سه‌رخستنی ئاینه‌كه‌شی خستۆته ئه‌ستۆی
به‌نده‌كانیه‌وه له بۆ تاقیكردنه‌وه تا رِاستگۆ و درۆزن و پاك و پیس
و برِوادار و مونافیق له یه‌كتر جیا بكاته‌وه .
له‌م رِۆژگاره‌ى ئه‌مرِۆماندا كه له رِۆژهه‌ڵات و رِۆژئاواوه ، له
كوردستان و عه‌ره‌بستان و عه‌جه‌مستانه‌وه ، قسه به خۆشه‌ویست
ده‌ووترێ و گاڵته به جه‌نابی موباره‌كی ده‌كرێ ، رِۆژێك له گۆڤار
به كاریكاتێر و به‌شێوازى خراپ گاڵته‌ى پێ ده‌كرێ ، رِۆژێك له
رِۆژنامه ده‌یكه‌ن به رِه‌مزێك بۆ تیرۆر و ئه‌وه‌ى نه‌شێ پێی ده‌كرێ
، رِۆژێك له ته‌له‌فزیۆنه‌وه به زۆردار و خوێن مژ ده‌شوبهێندرێ .
زۆر كه‌س سه‌یری دێ و ئه‌ڵێ : باشه بۆ له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه
سوكایه‌تی به‌و خۆشه‌ویسته ده‌كرێ ، نه رِۆژێكه و نه دووان ؟!
ئه‌ڵێم : چونكه مشت و مرِى نێوان رِه‌وایى و نارِه‌وایى ( واته :
الحق و الباطل ) ، كۆنه به كۆنێتی مێژوو ، به‌ڵام كه‌م كه‌س ئه‌م
رِاستیه ده‌زانێ ، ئه‌گه‌ر بته‌وێ به خۆپیشاندان و ئاڵا سوتاندن
سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنی نایه‌ت ، چونكه خوای بڵند و پیرۆز
ده‌فه‌رموێ : سه‌ركه‌وتن به سه‌رخستنی به‌رناكه‌مه‌ى ئه‌و ده‌بێت ،
نه‌ك به‌و شتانه ، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست صلى الله عليه وسلم
، له ناكاو بدات له ده‌رگای یه‌كێكمان و داوای ئیزن بكات بۆ هاتنه
ژووره‌وه ، چه‌ندێكمان ئه‌ڵێین فه‌رموو ، پێڵاوت له‌سه‌ر چاوم ئه‌ى
خۆشه‌ویسترین میوان ؟؟ چه‌ندێكی ترمان ئه‌ڵێن : تو خوا نه‌ختێ
رِاوه‌سته ، تا وێنه‌كانی ناو ماڵه‌كه‌م لا ده‌به‌م ، و كه‌ناڵه خراپ
ده‌سرِمه‌وه ، چی و چی تر ... ، له رِاستیدا سه‌رخستنی خوا و
پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به شوێنكه‌وتنی په‌یامه‌كه‌ی و پێ
به‌پێی ئه‌و په‌یامبه‌ره ده‌بێ ، له بچووكترین شته‌وه تا
گه‌وره‌ترین شت .
چه‌ندێك ده‌ناسین ئه‌ڵێ پێغه‌مبه‌رم صلى الله عليه وسلم وا و وا خۆش
ده‌وێ ، به‌ڵام ده‌بینی گاڵته به سوننه‌ته‌كانی ده‌كات ، وه‌ك رِیش و
شه‌رِواڵ كورتی و سیواك و هیتریش .. ، له‌لایه‌ن بێ دین و كه‌سانى
چه‌واشه‌كاره‌وه ، ناڵێم : نه‌خێر ، به‌ڵكو له لایه‌ن نوێژگه‌ر و
رِۆژیگر و حاجیه‌وه و هتد .. ئه‌ڵیم .
وه گوێرِایه‌ڵی خوای گه‌وره ـ جل جلاله ـ بریتیه له شوێنكه‌وتنی
رِێباز و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و گوێرِایه‌ڵی كردنی
، هه‌روه‌ك سه‌رپێچی ئه‌و بریتیه له سه‌رپێچی خوای په‌روه‌ردگار ،
ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره له چه‌ندین ئایه‌تدا رِوونی كردۆته‌وه ، منیش
هه‌ر چه‌ندم له‌و ئایه‌تانه به‌رچاو كه‌وتبێ هه‌مووییم هێناوه ، تا
زیاتر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ت صلى الله عليه وسلم له دڵ مه‌زن و خۆشه‌ویست
بێت ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ى كه زۆر جار ئه‌ڵێن : به‌خوا من به‌س
برِوام به‌خواو قورئان ماوه ئیتر گشتی درۆیه : [
فَلْيَحْذَرْ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ
تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ]
( النور : 63 )
، واته : جا با ئه‌وانه‌ى پێچه‌وانه‌ى فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله
عليه وسلم ده‌كه‌ین بترسن كه ( له دونیادا ) به‌ڵاو
تاقیكردنه‌وه‌كیان تووش ببێ یا سزایه‌كی سه‌ختیان تووش ببێ ( له
دوارِۆژدا ) .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :[
وَمَا آتَاكُمْ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ
فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ
]
( الحشر : 7 )
، واته : وه ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم پێی‌دان وه‌ریگرن
، وه ئه‌وه‌ى لێتانی قه‌ده‌غه‌كرد وازی لێ بێنن ، وله خوا بترسن
بێگومان خوای گه‌وره سزای سه‌خته .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [
لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ
كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرا
] (
الأحزاب
: 21 )
، واته : سوێند به خوا پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم چاكترین
نموونه‌ى سه‌رمه‌شقی و چاولێكه‌ریه بۆ ئێوه ، بۆ كه‌سێك به هیوای
خوا وپاداشتی رِۆژی دوایییه وزۆر یادی خوا ده‌كات .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :[
مَنْ يُطِعْ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ] ( النساء : 80
)
، واته : هه‌ر كه‌س گوێرِیه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم
بكات ئه‌وا به‌رِاستی گویرِایه‌ڵی خوای كردووه ... ئه‌م ئایه‌ته‌ش زۆر
گه‌وره‌یه ، بۆ كه‌سێك دڵی بێ‌دار بێ .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :
[ وَمَنْ يُطِعْ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزاً عَظِيماً
] ( الأحزاب : 71 )
، واته : هه‌ر كه‌س گوێرِیه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه
وسلم بكات ئه‌وا به‌رِاستی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ى به ده‌ست هێناوه .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :
[ وَمَنْ يُطِعْ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ
أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِمْ مِنْ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ
وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُوْلَئِكَ رَفِيقاً ] (
النساء : 69 )
، واته : " وه هه‌ركه‌سێك گوێرِایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ر صلى الله
عليه وسلم بكات ، ئه‌وا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ كه‌سانێكن كه خوا نیعمه‌ت و
به‌هره‌ى خۆی رِشتووه به‌سه‌ریاندا له پێغه‌مبه‌ران و رِاستگۆیان و
شه‌هیدان و پیاوچاكان ، وه ئه‌وانه چ هاورِێ و هاوه‌ڵێكی چاكن .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :[
وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَاحْذَرُوا فَإِنْ
تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلاغُ
الْمُبِينُ ] ( المائدة : 92 )
، واته : وه فه‌رمانبه‌ر و گوێرِایه‌ڵی خوا و فه‌رمانبه‌ر و
گوێرِایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بن صلى الله عليه وسلم ، وه بترسن و ووریا بن
، جا ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌رگێرِن و فه‌رمانبه‌ری نه‌كه‌ن ئه‌وا بزانن ،
بێگومان ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر نێردراوه‌كه‌ى ئێمه بێت به‌س رِاگه‌یاندنی
رِوون و ئاشكرای ئاینه‌كه‌یه .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :
[ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنْ كُنتُمْ مُؤْمِنِينَ
]
( الأنفال : 1 )
، واته : وه گوێرِایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بن صلى الله عليه
وسلم ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن .
گه‌ر ئێوه رِاست ده‌كه‌ن و ئیماندارن وه‌رن شوێنی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره
بكه‌ون
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ : [
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلا
تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنْتُمْ تَسْمَعُونَ ] ( الأنفال : 20 )
، واته : ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌رِتان هێناوه گوێرِایه‌ڵی خوا و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بن صلى الله عليه وسلم و پشتی تێ مه‌كه‌ن ، له
كاتێكدا تێده‌گه‌ن و ده‌بیستن .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :[
وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا
وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ
] ( الأنفال : 46 )
، واته : ( ئه‌ى باوه‌رِداران ) گوێرِایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى
بن صلى الله عليه وسلم ، وه جیاواز مه‌بن و دووبه‌ره‌كی مه‌كه‌ن
به‌هۆیه‌وه بشكێن و لاواز ببن ، وه هێزتان برِوا و نه‌مێنێ ، وه
خۆرِاگربن ، به‌رِاستی خوا له‌گه‌ڵ خۆرِاگراندایه .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :[
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا
الرَّسُولَ وَلا تُبْطِلُوا أَعْمَالَكُمْ ] ( محمد : 33 )
، واته : ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌رِتان هێناوه فه‌رمانبه‌رداری
خوا و پێغه‌مبه‌ر بن صلى الله عليه وسلم و كرده‌وه چاكه‌كانتان
هه‌ڵمه‌وه‌شێننه‌وه .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :
[ قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي
يُحْبِبْكُمْ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ
رَحِيمٌ ] ( آل عمران : 31 )
، واته : ( ئه‌ى موحه‌ممه‌د صلى الله عليه وسلم ) بڵێ : ئه‌گه‌ر
ئێوه خواتان خۆش ده‌وێ ، ئه‌وا دوای من بكه‌ون تا خواش ئێوه‌ى خۆش بوێ
و وه له گوناهه‌كانتان خۆش ببێت ، وه خوا لێخۆشبووی میهره‌بانه .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :[
قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنَّ
اللَّهَ لا يُحِبُّ الْكَافِرِينَ ] ( آل عمران : 32 )
، واته : ( ئه‌ى موحه‌ممه‌د صلى الله عليه وسلم ) بڵێ : فه‌رمانبه‌ری
خوا و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بكه‌ن ، ئینجا ئه‌گه‌ر پشت
هه‌ڵكه‌ن ئه‌وا بێگومان خوا بێ برِویانی خۆش ناوێت .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :
[ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ]
( آل عمران : 132 )
، واته : وه گوێرِایه‌ڵی خودا و پێغه‌مبه‌ر بن بێگومان رِه‌حمتان پێ
ده‌كرێت ( میهره‌بانیتان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ) .
جا هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێ خوا ـ عز وجل ـ رِه‌حمی پێ بكات با شوێنی سوننه‌ت
و رِێبازی خۆشه‌ویست بكه‌وێ .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا
الرَّسُولَ وَأُوْلِي الأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي
شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنتُمْ
تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ
تَأْوِيلاً
] ( النساء : 59 )
، واته : " ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه باوه‌رِتان هێناوه گوێرِایه‌ڵی
خوا و گوێرِایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بن ، وه پاشانیش گوێرِایه‌یه‌ڵی
كاربه‌ده‌سته( عادیله‌كانی ) خۆتان بن ، جا ئه‌گه‌ر دوو به‌ره‌كیتان
هه‌بوو له شتێك‌دا ئه‌وه بیگێرِنه‌وه بۆلای خوا و پێغه‌مبه‌ر صلى
الله عليه وسلم ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌رِتان هه‌یه به خوا و به رِۆژی
دوایی ، ئه‌وه باشتره و وه ئاكام و ئه‌نجامی باشتره " . كه‌واته
گه‌ر ده‌ته‌وێ هه‌رگیز له‌سه‌ر هیچ شتێك په‌شیمانی نه‌كێشی و عاقیبه‌تی
هه‌موو كارێكت به‌خێر كۆتا بێ شوێنی موحه‌ممه‌دی موسته‌فا بكه‌وه صلى
الله عليه وسلم .
ـ هه‌روه‌ها خوای ته‌عالا ده‌فه‌رموێ :
[ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَاللَّهُ خَبِيرٌ بِمَا
تَعْمَلُونَ ] (
المجادلة : 13 )
، واته : وه فه‌رمانبه‌رداری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بن صلى الله
عليه وسلم ، وه خوا ئاگاداره به‌وه‌ی ده‌یكه‌ن .
ـ وه‌هه‌روه‌ها خوای به‌رز و پیرۆز ده‌فه‌رموێ :
[ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَإِنَّ لَهُ نَارَ جَهَنَّمَ
خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ]
( الجن : 23 )
، واته : وه هه‌ركه‌س سه‌رپێچی فه‌رمانی خوا وپێغه‌مبه‌ر بكات صلى
الله عليه وسلم ئه‌وا بێگومان ئاگری دۆزه‌خی بۆ هه‌یه كه به
هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێنێته‌وه و مانه‌وه‌كه‌شى هه‌تا هه‌تایه . وه
له ئایه‌تێكی تریشدا ده‌فه‌رموێ :[
فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا ]
( الأحزاب : 36 )
، واته : هه‌ركه‌س سه‌رپێچی فه‌رمانی خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله
عليه وسلم بكات ئه‌وا به‌رِاستی گومرِا بووه به گومرِا بوونێكی
ئاشكرا .
ـ وه‌هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ :
[ وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ
وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ
وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا
]
( الأحزاب : 36 )
، واته : بۆ هیچ پیاو و ئافره‌تێكی برِوادار نییه كاتێك خوا و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم برِیاری هه‌ركارێكیاندا ، بۆیان
نییه كه سه‌رپشك بن له كاره‌كه‌یاندا ، وه هه‌ر كه‌س سه‌رپێچی خوا
و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بكات صلى الله عليه وسلم ئه‌وا به‌رِاستی گومرِا
بووه به گومرِابوونێكی ئاشكرا .
ئایه‌ته‌كه رِوونه و رِاشكاوانه فێرمان ده‌كات كه‌وا له ئاست
رِێبازی موحه‌ممه‌د صلى الله عليه وسلم ئێمه سه‌رپشك نین ، به‌ڵكو
ئه‌ڵێین :[
سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ] ( سورة البقرة : 285 )
، گوێمان لێ‌بوو له‌سه‌ر چاومان نا ، و ئه‌نجامی بده‌ین .
ـ هه‌روه‌ها خوای ته‌عالا ده‌فه‌رموێ :
[ فَلا وَرَبِّكَ لا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ
بَيْنَهُمْ ثُمَّ لا يَجِدُوا فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجاً مِمَّا قَضَيْتَ
وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيماً ]
( النساء : 65 )،
واته : نه‌خێر ( وا نییه كه خۆیان به برِوادار نیشان ده‌ده‌ن )
سوێند به په‌روه‌ردگارت ئیمانیان نییه هه‌تاوه‌كو تۆ نه‌كه‌نه
دادوه‌ر له هه‌موو ئاژاوه و دووبه‌ركییه‌كی نێوانیاندا ، له پاشان
هه‌ست به هیچ بێزاریه‌ك نه‌كه‌ن له ئاست ئه‌و برِیاره‌ى تۆدا ،
وملكه‌چ نه‌كه‌ن به ته‌واوى .
ـ هه‌روه‌ها خوای به‌رز ده‌فه‌رموێ :
[ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي
مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَذَلِكَ الْفَوْزُ
الْعَظِيمُ ] ( النساء : 13 )
، واته : وه هه‌ركه‌س گوێرِایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله
عليه وسلم بێت ده‌یخاته ناو به‌هه‌شتانێك كه رِووباره‌كانی به
ژێریدا ده‌رِوات ، تیایدا ده‌مێننه‌وه به هه‌میشه‌یی ، وه ئا
ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ى زۆر گه‌وره .
ـ هه‌روه‌ها خوای په‌نهانزان ده‌فه‌رموێ :
[ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ
يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا وَلَهُ عَذَابٌ مُهِينٌ
]
( النساء : 14 )
، واته : وه هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی خوا و پێغه‌مبه‌ركه‌ى بكات صلى
الله عليه وسلم و سنووره‌كانی خوا ببه‌زێنێت ، ئه‌وا ده‌یخاته
ئاگرێكه‌وه هه‌میشه ده‌مێنێته‌و تیایدا ، وه سزایه‌كی رِسواكه‌ری بۆ
هه‌یه " .
ـ هه‌روه‌ها خوای زاڵ و كار دروست له ئایه‌تێكی تردا زۆر به جوانی
رِوونی ده‌كاته‌وه كه‌وا گوێرِایه‌ڵی كردنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه
وسلم گوێرِایه‌ڵ كردنی خوای گه‌وره‌یه ، هه‌وره‌ك ده‌فه‌رموێ :
[ مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ وَمَنْ تَوَلَّى
فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ] ( النساء : 80 )
، واته : هه‌ركه‌سێك گوێرِایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بكات
ئه‌وا به‌رِاستی گوێرِاڵی خوای كردووه ، وه هه‌ركه‌سێكیش پشت
هه‌ڵبكات ئه‌وا ئێمه تۆمان رِه‌وانه نه‌كردووه به چاو‌دێر و
پارێزه‌ر به‌سه‌ریاندا .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :
[ إِنَّ الَّذِينَ يُؤْذُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ لَعَنَهُمُ
اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالْآَخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا
مُهِينًا ] ( الأحزاب : 57 )
واته : به‌رِاستی كه‌سانێك كه ئازاری خوا و پێغه‌مبه‌ركه‌ى ده‌ده‌ن
صلى الله عليه وسلم ، خوا نه‌فرینی لێكردوون له دونیا و ئاخیرت ، وه
سزای رِیسواكاری بۆ ئاماده كردوون .
به‌ڵام ده‌بینی هه‌ر له پاش ئه‌وه كه باسی ئازاردانی ئیمانداران
ده‌كات ده‌یبه‌ستێته‌وه به‌وه‌ى كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له به‌رانبه‌ردا
هیچیان نه‌كردبێ :
[ وَالَّذِينَ يُؤْذُونَ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ بِغَيْرِ
مَا اكْتَسَبُوا فَقَدِ احْتَمَلُوا بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا
] ( الأحزاب : 58 )
، واته : وه كه‌سانێ كه ئازاری پیاوان و ئافره‌تانی ئیماندار
ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ى هیچ تاوانێكیان كردبێ ، ئه‌وا به‌رِاستی ئه‌وانه
بوختان و تاوانێكی ئاشكرایان گرتۆته ئه‌ستۆ . به‌ڵام له باسی خوا و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم ئه‌وه نافه‌رموێ ، به‌ڵكو
هه‌ركه‌سێ بێ ، به هه‌ر شێوازێك بێ ، ئه‌وا نه‌فرینی لێكراوه و
دۆزه‌خیش چاوه‌رِێیه‌تی ـ خوا په‌نا بدات ـ .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :
[ إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ
وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَنْ يَقُولُوا سَمِعْنَا
وَأَطَعْنَا وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ، وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ
وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَئِكَ هُمُ
الْفَائِزُونَ ] ( النور : 51 ـ 52 )
، واته : قسه‌ى ئیمانداران ـ كاتێك بانگ بكرێن بۆ لای به‌رنامه‌ى خوا
و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم بۆ ئه‌وه‌ى برِیار ( حوكم )
بدات له نێوانیاندا ـ ته‌نها ئه‌وه‌یه ئه‌ڵێن : بیستمان و گوێرِایه‌ڵ
بووین ، وه هه‌ر ئه‌وانه‌ن رِزگاربووان ، جا هه‌ر كه‌سێك گوێرِاه‌ڵی و
خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بكات صلى الله عليه وسلم وه له خوا بترسێ خۆی
له سزای خوا بپارێزێ ، ئه‌وا به‌رِاستی هه‌ر ئه‌وانه سه‌ركه‌وتوون .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :[
وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي
مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَمَنْ يَتَوَلَّ يُعَذِّبْهُ عَذَابًا
أَلِيمًا ] ( الفتح : 17 )
، واته : وه هه‌ركه‌سێك گوێرِایه‌ڵی خوا و پێغه‌مبه‌كه‌ى صلى الله
عليه وسلم بێت ده‌یباته به‌هه‌شتانێك كه رِووباره‌كان به ژێریاندا
دێن و ده‌چن ، هه‌كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات خوا سزای سه‌ختی ده‌دات .
ـ هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ :
[ قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِنْ تَوَلَّوا
فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُمْ مَا حُمِّلْتُمْ وَإِنْ
تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلاَّ الْبَلاغُ
الْمُبِينُ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا
الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُم فِي الأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ
الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمْ الَّذِي
ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْناً
يَعْبُدُونَنِي لا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئاً وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ
ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْفَاسِقُونَ ] ( النور : 54 ـ 55 )
، واته : ( ئه‌ى موحه‌ممه‌د صلى الله عليه وسلم ) بڵێ :
فه‌رمانبه‌رداری خوا وفه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ر بن صلى الله عليه
وسلم ، جا ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد ئه‌وا ئه‌و ته‌نها به‌رپرسیاره
له‌وه‌ى دراوه به سه‌ریدا ، وئێوه‌ش به‌رپرسن له‌وه‌ى كه دراوه
به‌رستاندا كه ( ئیمان هێنان و كرده‌وه‌ى چاكه كردنه ) ، وه
ئه‌گه‌ر گوێرایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن صلى الله عليه وسلم ئه‌وا
هیدایه‌ت وه‌رده‌گرن ، وه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم هیچی له‌سه‌ر
نییه بێجگه له به رِوون و ئاشكرا گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ى خوا نه‌بێ
، خوا به‌ڵێنی داوه به‌و كه‌سانه‌تان كه باوه‌رِی هێناوه و وه
كرده‌وه‌ى چاكه‌كانیان كردووه كه بێگومان ده‌یانكاته جێنشینی خه‌ڵكی
تر له‌سه‌ر زه‌ویدا ، هه‌وره‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی كرد به
جێ‌نشین ، وئاینه‌كه‌یان بۆ ده‌چه‌سپنێ ، ئه‌وه‌ى كه خوا رِازی بووه
بۆیان ، وه ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆرِێ به ئاسایش و ئارامی ، له‌و
كاته‌دا ئیتر هه‌ر من ده‌په‌رستن و هیچ هاوبه‌شێكم بۆ برِیار ناده‌ن ،
وه هه‌ر كه‌س دوای ئه‌وه بێ برِوا بێ ئه‌وا به‌رِاستی ئا ئه‌وانه‌ن
ده‌رچوون له رِێگه‌ى خوا .
له‌م ئایه‌ته‌دا خوا فه‌رمان ده‌كات كه‌وا ئه‌بێت هه‌موو كه‌س
فه‌رمانبه‌ری خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم بێ ، وه
هه‌ركه‌س پشتی لێ بكات ئه‌وا هیچ زیان به پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه
وسلم ناگه‌یه‌نێت و خوا دینی خۆی زایه ناكا هه‌ر سه‌ری ده‌خا و سزای
سه‌رپێچی كه‌رانیش ده‌داته‌وه ، هه‌روه‌ها له‌م ئایه‌ته‌وه
[ وَإِنْ تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا ] ( النور : 54 )
، ئه‌وه ده‌فامرێ كه رِێبازی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم رِێبازی
هیدایه‌ته ، و رِێبازی غه‌یره وی گومرِایی و هه‌ڵدێرِییه و هه‌رگیز
له جگه له رِێبازه‌كه‌ى ئه‌و هیدایه‌ت نییه ، هه‌روه‌ها له‌م
ئایه‌ته‌دا خوای ته‌عالا به‌ڵێنی ئه‌وه ده‌دات به ئوممه‌تی
موحه‌ممه‌د صلى الله عليه وسلم كه‌وا ده‌یانكات به جێ‌نشین له‌سه‌ر
زه‌وی ده‌سه‌ڵات و هێزیان پێ ده‌به‌خشێ ، به‌وانه‌یان كه چی
سیفه‌تێكیان تێدایه ؟ كه : یه‌كه‌م : ئیمان بهێنن ، دووه‌م :
كرده‌وه چاكه‌كان بكه‌ن ، وه ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌رده‌مێكدا
دابه‌زیووه كه موسڵمانان له‌و په‌رِی زه‌لیلیدا بوون ، و ترساون ،
به‌ڵام خوا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێ ده‌دات كه ترسیان لا ده‌باو
سه‌ربه‌رزیان ده‌كا .
ئێمه‌ش ئه‌مرِۆ له‌سه‌رده‌مێكین پێم وانییه ئیسلام له هیچ ده‌مێكدا
به‌م ئه‌ندازه‌یه زه‌لیل بووبێ ، خوا ـ جل جلاله ـ بۆ سه‌ركه‌وتن خۆی
چاره‌سه‌ره‌كه‌مان نیشان ده‌دات ، پێشینی ئێمه كاریان به‌و
چاره‌سه‌ره كرد سه‌ربه‌رز و رِوو سوور بوون ، ده‌ى هیممه‌تێك له
پاشین تا خوا سه‌ربه‌رز و رِوو سوورمان كا له دونیا و په‌سڵاندا .
جا ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه بریتیه له چه‌ند سه‌ر دێرِێك له باره‌ى
ژیان و كه‌سایه‌تى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان صلى الله عليه وسلم ، كه
مه‌به‌ستمان پێی رِێگاكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ پێنه‌گه‌یشتوان و لاوانى
موسڵمان ، به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌تر و قوڵتر له
باره‌ى ژیانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم .
====================================
(*) هذه الخطبة تسمى : خطبة الحاجة ، وهي
التي كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يفتتح بها جميع خطبه ،
ومحاظراته ، ودروسه ، ويعلمها أصحابه
رضي الله عنهم
، وقد جمع جميع رواياتها ، وألفاظها العلامة الشيخ محمد ناصرالدين
الألباني ـ رحمه الله ـ في رسالة صغيرة في حجمها ، كبيرة في فائدتها ،
بعنوان : ( خطبة الحاجة ) ، فمن أراد الاستزادة فليرجع إليها .
|