|
له دایكبوونى
له رِۆژى دووشه‌مه‌ى مانگى رِه‌بیعولئه‌وه‌ل له دایك بووه(1) و
ووتوشیانه : له دووى ئه‌و مانگه بووه ، ووتراویشه : له هه‌شت ،
ووتراویشه : له ده ، ئیبن كثير ده‌ڵێ : رِاى په‌سه‌ندی زانایان
ئه‌وه‌یه كه له ساڵى فیلدا له دایك بوو بێت ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك
له زانایان ئیجماعیشان له‌سه‌ر هێناوه‌ته‌وه(2)
،
له‌وانه : ئیبراهیم ئیبن مونژیرى حیزامى كه
( شێخى بوخارى ) ه ، هه‌روه‌ها
خه‌لیفه‌ی ئیبن خه‌یات و هی تریش ووتوویانه .
شاره‌زایان ئه‌ڵێن : كاتێك كه ئامینه‌ی دایكی سكى پرِ بوو ، ووتویه‌تى
: هیچ هه‌ستم به قورسى سكه‌كه‌م نه‌ده‌كرد (3)
، وكاتێكیش له دایكبوو رِووناكیه‌كى داوه‌ته‌وه كۆشكه‌كانى شامى
رِۆشن كرده‌وه(4)
له فه‌رموده‌كه‌ى عیربازى كورِى ساریه‌دا هاتووه ئه‌ڵێ : گوێم له
پێغه‌مبه‌رى خوا بوو صلى الله عليه وسلم ده‌یفه‌رموو : " به‌رِاستی من
له لاى خواى په‌روه‌ردگار له ( أم الكتاب ) دا كۆتا پێغه‌مبه‌رم (5) ، وه
فه‌رموویه‌تى : جا ماناى ئه‌وه‌شتان بۆ رِوون ده‌كه‌مه‌وه : دوعاى
ئیبراهیمى باوكم ، ومژده‌كه‌ى عیسا ، وخه‌ونه‌كه‌ى دایكم كه بینیوى
رِووناكیه‌كى لێ دره‌وشاوه‌ته‌وه له‌كاتى له دایك بوونى مندا به
شێوه‌یه‌ك كۆشكه‌كانى شامى رِۆشن كردۆته‌وه(6) .
پێش له دایك بوونی باوكی كۆچی دوایی ده‌كات و باپیری ناوی ده‌نێت (
محمد) .
شیر خواردنى
چه‌ند رِۆژێك سوه‌یبه‌ى خزمه‌تكارى ئه‌بو له‌هه‌ب شیرى پێدا (7) ،
پاشان بردى بۆ لاى به‌نى سه‌عد بۆ شیر پێدانى و گه‌وره بوونی له
ژینگه‌ى پاكی لادێ‌دا ، ئه‌وه‌بو حه‌لیمه‌ى كچی زوئه‌یب ( حه‌ليمة
السعدیة ) گرتیه خۆى ، ونزیكه‌ى چوار ساڵ له‌وێدا مایه‌وه ، وه دڵ
شه‌ق كرنه‌كه‌شی ـ كاتێك به‌شى نه‌فس و شه‌یتانیان لێ ده‌رهێنا ـ هه‌ر
لێره‌دا بوو ... دواى ئه‌و رِووداوه حه‌لیمه له ترسا بردیه‌وه بۆ
لاى دایكى ، پاشان له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا بوو له ناوچه‌ى
( أبواء
) ئامینه‌ى دایكشیی له رِێگه‌ى مه‌ككه كۆچی دوایی كرد ، هه‌ر بۆیه
كاتێك له ساڵی فه‌تحی مه‌ككه‌دا پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم
به ( أبواءْ ) دا تێپه‌رِی ، داواى له خواى په‌روه‌ردگار كرد كه
ئیزنى بدات سه‌ردانی گۆرِه‌كه‌ى دایكى بكات ، خوا جل جلاله ئیزنى دا .
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم چووه لای گۆرِه‌كه‌یی وده‌ستی كرد
به گریان و هاوه‌ڵانیش ده‌ستیان كرده گریان ، پاشان فه‌رمووى :
سه‌ردانى گۆرِستان بكه‌ن به‌رِاستى سه‌ردان كردنى گۆرِستان یادى
مردنتان ده‌خاته‌وه(8) .
پاش وه‌فاتكردنی دایكى ئوم ئه‌یمه‌ن شیرى پێدا ، وعه‌بدولموته‌لیبى
باپیرى ئه‌ركى به‌خێوكردنى گرته ئه‌ستۆ ، به‌ڵام كه گه‌یشته
ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵی باپیریشى وه‌فاتی كرد ـ رِۆحم به فیدای بێ ـ ،
به وه‌سیه‌تی باپیری ئه‌بو تالب ئه‌ركی به‌خێوكردنی گرته ئه‌ستۆ ،
ئه‌وه‌بوو زۆر به جوانی به‌خێوى كرد ، سه‌رى خست ، پشتى گرت ، پارستی
هه‌تا ئه‌و رِۆژه‌ى وه‌فاتی كرد . ئه‌گه‌ر چى هه‌ر به‌رده‌وام بوو
له‌سه‌ر دینى باو باپیرى خۆیی و هه‌ر موسڵمان نه‌بوو ، به‌ڵام به‌هۆى
ئه‌م به‌رگریه‌ى له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم خواى گه‌وره
سزاى دۆزه‌خى له‌سه‌ر كه‌م كرده‌وه ، هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌ى
صه‌حیح دا هاتووه .
=====================================
(1) ( رواه مسلم ) .
(2) (صحيح السيرة النبوية : للعلامة
الألباني : ص 13 ) .
(3)
السيرة النبوية لابن هشام : ص 166 ، والمختصر الكبير في سيرة الرسول
للكتاني : 1 / 5 ، والخصائص الكبرى للسيوطي : 1 / 72 ) .
(4)
( رواه ابن إسحاق ( 1 / 175 ) وعنه الحاكم ( 2 / 600 ) وقال صحيح
الإسناد ، ووافقه الذهبي ، وقال العلامة الألباني : وهو كما قالا ،
وصححه في الصحيحة برقم : 1546 )
.
(5)
( أخرجه أحمد في المسند 4 / 66، 128 وأبو نعيم في الدلائل 1 / 9 وابن
كثير في البداية والنهاية 2 / 321 وذكره الهيثمي في المجمع 8 / 226 ،
وزاد نسبته للطبراني والبزار ، و رواه الحاكم وصححه ، وأورده السيوطي
في الخصائص الكبرى : 1 / 5 ) .
(6)
( صححه العلامة الألباني في الصحيحة برقم : 1546 ) .
(7)
شیرپێدانى سوه‌یبه له بوخارى موسلیمدا هاتووه ، بێ ئاماژه‌كردن بۆ
ئه‌وه‌ى كه چه‌ند رِۆژێك بووه ، ئه‌وه‌ش له‌و فه‌رمووده‌یه‌ى كه
پێغه‌مبه‌رى خوا
صلى الله عليه وسلم
تێیدا فه‌رموویه‌تى : " أَرْضَعَتْنِى
وَأَبَا سَلَمَةَ ثُوَيْبَةُ " ، به‌ڵام دیاریكردنى رِۆژه‌كان
پێشه‌وا ( ابن القیم ) له ( زاد المعاد ) دا ئاماژه‌ى پێداوه : (
1/81 ) .
(8)
( مسلم
|