|
پاراستنى پێغه‌مبه‌ر له شته خراپه‌كانى
جه‌هاله‌ت
خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌رى خوای صلى الله عليه وسلم له شته خراپ و
عه‌یب و عاره‌كانى نه‌فامی پاراست ، خواى به‌رز و پیرۆز هه‌رچی كرداری
جوان بوو له‌و پێغه‌مبه‌ره‌دا كۆیكردبووه‌وه صلى الله عليه وسلم ،
ته‌نانه‌ت له نێو قه‌ومه‌كه‌ى خۆیشی به ( رِاستگۆى ده‌ست پاك :
الصادق الأمين ) ناسرابوو ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ده‌روون پاكى
و رِاستگۆیى و رِه‌وشت جوانیه‌وه كه قه‌ومه‌كه‌ى لێیان به‌دى ده‌كرد
. ته‌نانه‌ت كاتێك قورِه‌یش ویستیان كه‌عبه بنیات بنێنه‌وه و
گه‌یشتنه دانانى ( به‌رده رِه‌شه‌كه ) ( الحجر الاسود ) ، جیاوازی
كه‌وته نێوانیانه‌وه له‌وه‌ى كێ به‌رده رِه‌شه‌كه دابنێت ، هه‌تا
رِێكه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كه‌مین كه‌سێك كه دێته ژووره‌وه بۆ لایان ،
ئه‌وه‌بوو به ویستی پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌و
پیاوه‌بوو ، ئه‌وانیش ووتیان : ده‌ست پاكه‌كه هات ، ئه‌وه‌بوو رِازى
بوون به‌وه‌ى كه ئه‌م ئه‌و پیاوه بێت . خۆشه‌ویست صلى الله عليه وسلم
رِۆیشت پارچه‌یه‌كى هێنا و به‌رده‌كه‌ى خسته ناوه‌رِاستى پارچه‌كه‌وه
و به هه‌موو سه‌رۆك هۆزه‌كانی ووت كه‌وا هه‌ر یه‌كه‌و لایه‌كى ئه‌و
پارچه‌یه بگرن ، پاشان به ده‌ستی موباره‌كى خۆی به‌رده‌كه‌ى هه‌ڵگرت
و له‌شوێنى خۆى داینا ، ئه‌مه‌ش له ته‌مه‌نی سى و پێنج ساڵیدا بوو (1)
.
====================================
(1) ( رواه الطبراني في ( المعجم الأوسط : ج 3 / ص 50
، برقم : 2442 ) ، والهيثمي في ( مجمع الزوائد ومنبع الفوائد : ج 8 / ص
169 ـ 170 ، باب ما كان يدعى به صلى الله عليه وسلم قبل البعثة ، برقم
: 13879 ، وبرقم : 13880 ) ، كلاهما عن علي بن أبي طالب رضي الله عنه )
.
|