|
ژنهێنانى
پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌ته‌مه‌نى بیست و پێنج ساڵیدا
خه‌دیجه‌ى هێنا ، جا له بۆ بازرگانى له‌گه‌ڵ " مه‌یسه‌ره‌ى "
خزمه‌تكاری خه‌دیجه رِۆیشتن بۆ شام ، له‌و سه‌فه‌ره‌دا مه‌یسه‌ره زۆر
موعجیبی رِه‌وشته جوانه‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بوو ،
بینى چه‌ن مه‌ردێكى لێهاتووه ، چه‌ند راستگۆ و ده‌ست پاكه . بۆیه
كه رِۆیشته‌وه بۆ خه‌دیجه‌ى گێرِایه‌وه ، ئه‌ویش ئه‌وه‌ى ده‌ربرِى
كه پێى خۆشه ببێت به‌هاوسه‌رى ئه‌و پیاوه ده‌ست پاكه به‌مجۆره
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم خه‌دیجه‌ى ماره‌كرد . پاشان خه‌دیجه‌ش
وه‌فاتی كرد ـ ئه‌مه‌ش پێش هیجره‌ت به سێ ساڵ ـ ، جا له‌به‌ر
خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بۆخه‌دیجه هه‌تا ئه‌و له
دونیادا بوو ژنى تر‌ى نه‌هێنایه سه‌ری ) (1) ، ئیتر دواى وه‌فاتكردنی ،
سه‌وده‌ى كچى زه‌معه‌ى هێنا ، پاشان عائیشه‌ى كچى ئه‌بوبه‌كرى هێنا (
خوا له خۆى و باوكى رِازى بێت ) ـ له هه‌موو خێزانه‌كانى ته‌نها ئه‌م
كچ بوو ـ ، ئه‌وه‌كانی تر هه‌موویان بێوه ژن بوون ، پاشان حه‌فصه‌ى
كچى عومه‌رى هێنا ( خوا له خۆى و باوكى رِازى بێت ) ، پاشان زه‌ینه‌بى
كچى خوزه‌یمه‌ى كورِى حارسى هێنا ـ خوای لێ رِازى بێت ـ ، وه ئوم
سه‌له‌مه‌شى هێنا كه ناوه‌كه‌ى ( هیندی كچی ئومه‌یه‌یه ) ـ خوای
لێ رِازى بێت ـ ، وه زه‌ینه‌بى كچى جه‌حشیشى هێنا ـ خوای لێ رِازى بێت
ـ ، پاشان جوه‌یریه‌ى كچی حارسی هێنا ـ خوای لێ رِازى بێت ـ ، پاشان
ئوم حه‌بیبه‌ى هێنا كه ناوى ( رِه‌مله ) یه ، وه ووتوشیانه : (
هیندی كچی ئه‌بو سوفیان ) ـه ، وه دواى فه‌تحى خه‌یبه‌ر صفيه ى كچى
حویی كورِى ئه‌حته‌بی هێنا ـ خوای لێ رِازى بێت ـ ، پاشان مه‌یمونه‌ی
كچى حارسی هێنا ـ خوای لێ رِازى بێت ـ ، میمونه‌ش دواهه‌مین خێزانى
پێغه‌مبه‌رى خوایه صلى الله عليه وسلم .
كورِه‌كانى :
هه‌موو
منداڵه‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له خه‌دیجه بوون ، جگه
له ئیبراهیم كه له ( ماریه )ى قیبتى بوو ، ئه‌ویش مقۆقس به دیاری
بۆى نارد .
كورِه‌كانى بریتین له : قاسم ، كونیه‌كه‌شی هه‌ر به‌م ناوه‌وه بوو ،
چه‌ند رِۆژێكى كه‌م ژیا و پاشان مرد ، هه‌روه‌ها تاهیر و ته‌ییب (
الطاهر و الطيب
ـ پاك و چاك ) .
هه‌ندێك ئه‌ڵێن : عه‌بدوڵڵای بووه و تاهیر و ته‌ییب نازناوی عه‌بدوڵڵا
بووه ، هه‌روه‌ها ئیبراهیم ، ئه‌میش له مه‌دینه له دایك بوو و دوو
ساڵ كه‌م سێ مانگ ژیا پاشان كۆچی دوایی كرد .
كچه‌كانى :
یه‌كه‌میان : زه‌ینه‌ب ، كه كچه گه‌وره‌ى پێغه‌مبه‌ره صلى الله عليه
وسلم ، خێزانى ئه‌بولعاصي كورِى رِه‌بیعی پورزاى خۆى بوو .
دووه‌میان : رِوقه‌یه‌یه كه خێزانى عوسمانى كورِى عه‌ففان بوو
رِه‌زاى خواى لێبێت .
سێیه‌میان : فاتیمه‌ی خێزانى عه‌لى كورِى ئه‌بو تالب كه باوكى حه‌سه‌ن
وحوسه‌ینی گه‌وره‌ى گه‌نجانى به‌هه‌شته .چواره‌میان : ئوم كه‌لسومه
كه دواى رِوقه‌یه‌ی خوشكی ئه‌م بوو به خێزانى عوسمانى كورِى عه‌ففان
.
ئیمامى نه‌وه‌وى رِه‌حمه‌تى خواى لێبێ ده‌ڵێت :((
فالبنات أربع بلا خلاف، والبنون ثلاثة على الصحيح
))
(2) ، واته : كچه‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ئیجماعى
زانایان چوارن ، سه‌باره‌ت به كورِه‌كانى له‌سه‌ر رِاى په‌سه‌ند :
سیانن .
===================
(1)
كه‌سێك دڵی هه‌بێ و خوای ته‌عالا كوێری نه‌كردوبێته‌وه و نه‌یمراندبێ
، ئه‌وا له ژنهێنانی پێغه‌مبه‌ردا به جوانی ئه‌وه‌ى بۆ رِوون
ده‌بێته‌وه كه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم پیاوێكی
ئاره‌زوو باز نه‌بووه ، هه‌روه‌ك زۆرێك له ناحه‌ز و عه‌لمانیه‌كان
باسی ده‌كه‌ن ، كه‌سێك ئاره‌زوو باز بێت ده‌رِوات ژنێ دێنێ كه دوو
شووی كردووه - خه‌دیجه دوو شووی تری پێش پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه
وسلم كردبوو - له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نزیكه‌ى بیست ساڵ له خۆی گه‌وره‌تر
بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له هه‌رِه‌تی لاوێتیدا بێت ، له ته‌مه‌نی
بیست و پێنج ساڵیدا بێت ... ، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه دوای ئه‌وه‌ى ژنی
هێناوه هه‌موو ژنه‌كانی بێوه‌ژن بن - یه‌كێكیان نه‌بێ - ... هتد ،
ئه‌مانه هه‌مووى به‌ڵگه‌ى رِوونن بۆ كه‌سێك دڵی هه‌بێت و زیندوو بێ ،
نه‌ك چاو[
فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَكِنْ تَعْمَى الْقُلُوبُ
الَّتِي فِي الصُّدُورِ ]
ئه‌و چاوانه كوێر نین ، نا ، به‌ڵكو ئه‌و دڵانه‌ن كوێرن كه له ناو
سنگه‌كانن . ( وه‌رگێرِ )
(2)
برِوانه: ( تهذيب الأسماء واللغات ، لأبى زكريا محيى الدين بن شرف
النووى ، تحقيق : مصطفى عبدالقادر
|