به ره و رێگای قورئان وسونه به تێگه یشتنی سله فی سالح

ناوى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم


كونیه‌كه‌ى باوكى قاسم ( أبو القاسم ) ـه‌ ، و ناوى موحه‌ممه‌دى كورِى عه‌بدوڵڵاى كورِی عه‌بدولموته‌لیبی كورِى هاشیمى كورِى عه‌بدولمه‌نافى كورِى قوصه‌ى كورِى كیلابى كورِى مورِره‌ى كورِى كه‌عبى كورِى لوئه‌ى كورِى غالیبى كورِى فیهرى كورِى عه‌بد مالیكى كورِى نه‌ضرى كورِی كه‌نانه‌ى كورِى خوزه‌یمه‌ى كورِى مودریكه‌ى كورِی ئیلیاسی كورِى موضه‌ری كورِی نزاری كورِی مه‌عدی كورِی عه‌دنانه‌ .
تا ئێره‌ى ئه‌م نه‌سه‌به‌ هه‌موو زانایان كۆكن (1) ، وه‌ یه‌ك ده‌نگیشن له‌وه‌ى كه‌ عه‌دنان له‌ كورِه‌كانى پێغه‌مبه‌ر ئیسماعیله‌ ـ علیه السلام ـ .
 


ناوه‌كانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم


جوبه‌یری كورِی موتعیم ده‌ڵێ : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ، فه‌رمووى : " إن لي أسماء ، أنا محمد ، وأنا أحمد ، وأنا الماحي الذي يمحو الله بي الكفر ، وأنا الحاشر الذي يحشر الناس على قدميَّ ، وأنا العاقب الذي ليس بعده أحد "  (2) ، واته‌ : من چه‌ند ناوێكم هه‌یه‌ ، من موحه‌ممه‌دم ( خاوه‌ن رِه‌وشت و رِه‌فتارى به‌رزو شیرین و جوان ) ، من ئه‌حمه‌دم ( هه‌مان واتاى موحه‌ممه‌ده‌ ) ، من ( الماحي : لابه‌ر ) م كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ هۆى منه‌وه‌ كوفر لاده‌بات ، وه‌ ( حاشر : كۆكه‌ره‌وه‌ ) م كه‌ خه‌ڵك له‌ دوای منه‌وه‌ حه‌شر ده‌كرێن ، و من ( عاقب : كۆتا ) م كه‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێكم به‌ دواوه‌ نایه‌ت و كۆتا پێغه‌مبه‌رم .
هه‌روه‌ها له‌ ئه‌بو موساى ئه‌شعه‌ریه‌وه‌ رِه‌زاى خواى لێبێ ئه‌ڵێ :" كان رسول الله  صلى الله عليه وسلم يسمي لنا نفسه أسماء فقال : " أنا محمد ، وأحمد ، والمقفي ، والحاشر ، ونبي التوبة ، ونبي الرحمة "   (3) ، واته‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم چه‌ند ناوێكى خۆى بۆو ده‌وتین و ده‌یفه‌رموو : من موحه‌ممه‌دم ، من ئه‌حمه‌دم ، من ( الْمُقَفَّي ) م ، و من ( حاشرم ) ، و من ( نبي التوبة  ) م ، ومن ( نبي الرحمة‌ ) م " ..
(
محمد ) : سوپاس كراوه‌ ، ( یا خاوه‌ن رِه‌وشت و رِه‌فتارى به‌رزو شیرین و جوان ) .
(
أحمد ) یش : هه‌ر به‌ هه‌مان واتا دێت ، به‌ڵام ئه‌م بۆ ته‌فزیله‌ و موحه‌ممه‌دیش بۆ موباله‌غه‌
(
المقفي ) : شوێنه‌كه‌وته‌ى پێغه‌مبه‌ران ( یان هه‌ر به‌ مانای العاقب ) .
(
نبي التوبة ) : پێغه‌مبه‌رى توبه‌ و لێ خۆش بوونه‌ .
(
نبي الرحمة ) : پێغه‌مبه‌رى رِه‌حمه‌ته‌ .


پاكێتى رِه‌گه‌ز و رِچه‌ڵه‌كى ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ صلى الله عليه وسلم


له‌ واسیله‌ى كورِى ئه‌سقه‌عه‌وه‌ ده‌گێرِێته‌وه‌ كه‌وا پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تی :" إن الله عز وجل اصطفى من ولد إبراهيم إسماعيل ، واصطفى من ولد إسماعيل كنانة ، واصطفى من بني كنانة قريشاً ، واصطفى من قريش بني هاشم ، واصطفاني من بني هاشم "  (4) ، واته‌ : خواى گه‌وره‌ له‌ كورِه‌كانى ئیبراهیمدا ئیسماعیلى هه‌ڵبژارد ، وله‌ كورِه‌كانى ئیسماعیلدا كه‌نانه‌ى هه‌ڵبژارد ، وله‌ كورِه‌كانى كه‌نانه‌دا قورِه‌یشى هه‌ڵبژارد ، وله‌ قورِه‌یشدا كورِه‌كانی هاشیمی هه‌ڵبژارد ، وه‌ منیشی له‌ كورِه‌كانی هاشم هه‌ڵبژارد .
وه‌ كاتێك هیره‌قل پرسیارى له‌ ئه‌بى سوفیان كرد ده‌رباره‌ى نه‌سه‌بى پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ صلى الله عليه وسلم ، ووتی : : " هو فينا ذو نسب ، فقال هرقل : كذلك الرسل تبعث في نسب قومها "(5) ، واته‌ : پیاوێكی رِه‌سه‌نه‌ و رِه‌چه‌ڵه‌كداره‌ ، بۆیه‌ هیرقل ووتى : هه‌روایه‌ ، پێغه‌مبه‌رانیش هه‌روا بوون له‌ نێو گه‌لى خۆیاندا خاوه‌ن رِه‌چه‌ڵه‌كن ..

==================================

 (1)  (صحيح السيرة النبوية : للعلامة الألباني : ص10 ) .

 (2)  ( متفق عليه ) .

 (3)  ( مسلم )

 (4)   ( رواه مسلم ) .

 (5) ( رواه البخاري ) .